له 2020دا پیسبوونی هه‌وا 238 هه‌زار كه‌سی له وڵاتانی ئه‌وروپا كوشتووه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌وروپا بۆ ژینگه، راپۆرتێكی نوێی له باره‌ی پیسبوونی هه‌وای وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له 2020دا 238 هه‌زار كه‌س به هۆی پیسبوونی هه‌واوه گیانیان سپاردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا، كه رۆژی پێنجشه‌ممه (24ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، بڵاوكرایه‌وه، هاتووه: ته‌نیا له وڵاتانی ئه‌وروپادا گه‌ردیله ورده زیانبه‌خشه‌كان له هه‌وادا بوونه‌ته هۆی مردنی پێشوه‌خته‌ی 238 هه‌زار كه‌س.
له 2019دا 231 هه‌زار كه‌س به‌و هۆیه‌وه گیانیان سپاردبوو، له 2020دا ژماره‌یان پتر بووه.
ئه‌و گه‌ردیله وردانه ناوپۆشه‌كانی سییه‌كان ده‌بڕن و ده‌چنه قووڵاییه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاری تووشبوونی مرۆڤه به چه‌ندین نه‌خۆشی و سه‌ره‌نجام مردنی پێشوه‌خته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشی سییه‌كان و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له دیارترین ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ن، كه به هۆی پیسبوونی هه‌واوه دووچاری مرۆڤ ده‌بن.
ئه‌و گه‌ردیله زیانبه‌خشانه له ئه‌نجامی سووتانی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كان و دووكه‌ڵ و چالاكی پیشه‌سازییه‌وه درووست ده‌بن و به هه‌وادا بڵاوده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها دوانه‌ئۆكسیدی نایترۆجین، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئۆتۆمبێل و وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی ده‌رده‌درێته ناو هه‌وا یه‌كێكی دیكه‌یه له سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی ژینگه.
ئه‌م ئاماره له كاتێكدایه، ساڵی 2020 به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه جمووجووڵ و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و كاری كارگه‌كان سنووردار بووه.