چه‌ند سوودێكی نوێی هه‌نگوین ئاشكرا ده‌كرێن

K24 – هه‌ولێر:
له زانكۆی تۆرنتۆی كه‌نه‌دا، توێژه‌ران سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئاشكراكردنی سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی هه‌نگوین و چه‌ند سوودێكی دیكه‌ی گرنگیان بۆ ئاشكرا بووه.
توێژه‌ران له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، كه له گۆڤاری "Nutrition Reviews" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه، هه‌نگوین، ته‌ندرووستی دڵ و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان باشتر ده‌كات. هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره بۆ رێكخستنی ئاستی شه‌كر و كۆلیسترۆڵ له خوێندا.
ئه‌و توێژه‌رانه زنجیره‌یه‌ك ئهزموونكاریان كردووه، كاریگه‌ری هه‌نگوینیان له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان تاقیكردووه‌ته‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه هه‌نگوینه رێژه‌ی شه‌كری كڵۆگۆز له خوێندا رێكده‌خات، كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له‌ناو ده‌بات، هه‌روه‌ها چه‌وی سیانه‌یی ده‌توێنێته‌وه، كه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر.

تاقیكارییه‌كه له‌سه‌ر 1100 كه‌س ئه‌نجامدراوه. ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، هه‌نگوین رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی سوودبه‌خش زیاد ده‌كات و به‌رگری جه‌سته‌ش دژی هه‌وكردن زیاتر ده‌كات.
ئه‌و توێژینه‌وه زانستییه ده‌ریخستووه، هه‌نگوین پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزی له شه‌كر و پرۆتین و ترشه ئه‌ندامییه‌كان هه‌یه.
به رای ئه‌و 18 شاره‌زایه‌ی سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه، باشتر وایه مرۆڤ ده‌ستبه‌رداری شه‌كر بێت و روو له هه‌نگوین بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و هه‌نگه‌ی له شیله‌ی گوڵه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، به سوودتره له‌و هه‌نگوینه‌ی له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه به‌رهه‌م دێت.
