له رووسیا هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی ره‌گه‌ز ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دۆما (په‌رله‌مان)ـی رووسیا، پڕۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش كردووه و تێیدا داوایكردووه، گۆڕینی ره‌گه‌ز به بێ هه‌بوونی پێویستییه‌كی ته‌ندرووستیی قه‌ده‌غه بكرێت.
ڤیتالی میلۆنۆڤ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دۆما، دوێنێ پێنجشه‌ممه پڕۆژه‌یاسایه‌كی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گۆڕینی ره‌گه‌ز پێشكه‌ش كرد.
میلۆنۆڤ، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "نۆڤۆستی" رووسی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساكه په‌سند بكرێت، هه‌موو جۆره ده‌ستكارییه‌كی زانیارییه كه‌سییه‌كان به ساخته‌كاری هه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ربكرێت به ساخته هه‌ژمار ده‌كرێت.
روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك شوێنێكی وه‌همی بۆ مانه‌وه‌ی تۆمار بكات، واته ئه‌و زانیاریانه‌ی پێشكه‌شیكردوون ساخته‌ت، هه‌ر بۆیه هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ربكرێت، ئه‌وانیش زانیارییه‌كانیان ساخته‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر هیچ پێویستییه‌كی پزیشكی و ته‌ندرووستیی گۆڕینی ره‌گه‌ز نه‌سه‌پێنێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت نایاسایی ده‌بێت و سزای ئه‌و پزیشكانه‌ش ده‌درێت، كه ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌ریانه ده‌كه‌ن.
میلۆنۆڤ، باسی له‌وه‌شكرد، له دوای په‌سندكردنی یاساكه‌وه، رێگه به نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی ره‌گه‌ز نادرێت و ته‌نیا ده‌بێت ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه بكرێن، كه پێویستیی پزیشكی ده‌یانسه‌پێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نیا بنه‌مایه‌ك بۆ نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی ره‌گه‌ز، پشكنینی پزیشكی و راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی رووسیا گوتی: گۆڕینی ره‌گه‌ز به بێ پێویستییه‌كی پزیشكی، واته شێواندن و مانای وایه كه‌سێك بووه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به جه‌سته‌ی خۆی.