به‌هۆی بارانبارینه‌وه شاره‌وانی سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات
K24 – سلێمانی:
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له‌كاتی بارانبارین گه‌لی سه‌ربان و حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانییان پاكبكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 25ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: داواکارین لە هاووڵاتیان لەکاتی باران باریندا هەستن بە پاکكردنەوەی گەلی سەربان و حەوشەی ماڵەکانیان، کە لەم وەرزدا بەهۆی وەرینی گەڵاو و گوڵی دار و درەختەوە تووشی داپۆشین و گیران دەبن.
دواش ده‌كات هاوکاربن لە پاکڕاگرتنی مەنهۆڵەکانی بەردەم ماڵەکان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە.