كه‌مال كه‌ركووكی: ده‌بێت بكوژانی شه‌هید لیوا موراد كانی كورده‌یی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م ساڵیادی تیرۆركردنی موراد كانی كورده‌یی، لیوای مافپه‌روه‌ری ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد و به‌ڵێنیان دا، تا رزگاری هه‌میشه‌یی له ریزه‌كانی پارتیدا خه‌بات بكه‌ن.
له مه‌راسیمی به‌خێرهێنان و پێشوازیكردن له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید موراد كانی كورده‌یی، كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی رێكخستنی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
له وته‌كه‌یدا، كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاند، ساڵێك پێش ئێستا له وه‌ها رۆژێكدا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه لیوای مافپه‌روه‌ر موراد كانی كورده‌یی شه‌هید كرا، ساڵێكیش تێده‌په‌ڕێت، هێشتا هیچ شوێنه‌وارێك له گرتن و دادگاییكردنی بكوژانی دیار نییه، كه زۆر ئاشكرایه له كوێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌ست و ئه‌وده‌ستی پێده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و جۆره كار ده‌كه‌ین، ئاسایش و سه‌قامگیری بچه‌سپێت، هه‌ر تاوانێك بكرێت، تاوانبار رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مڕۆ لێره رایده‌گه‌یه‌نین، كوڕ و برا و كه‌سوكاری شه‌هید موراد كانی كورده‌یی، كه پێش ماوه‌یه‌ك روویان له پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، به‌و پێیه‌ی به باشی كارده‌كات بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ناهێڵێت تاوانكاران له سزای یاسایی ده‌رباز بن. ئێمه ده‌رگامان به رووی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا كردووه‌ته‌وه، وه‌كو یه‌كێك له خۆمان سه‌یریان ده‌كه‌ین و وه‌كو خێزانێك له ریزی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كار ده‌كه‌ین.
كه‌ركووكیی، به‌ڵێنی دا، پارتی دیموكراتی كوردستان داكۆكی له دۆسییه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ماف بكات و گوتی: به قه‌ناعه‌ته‌وه به‌دوای ئه‌و كه‌یسه‌دا ده‌چین، بۆ ئه‌وه‌ی بكوژان بدرێنه دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه و سزا بدرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ناڵێین هه‌موو یه‌كێتی خوانه‌خواسته تیرۆریستن، بێگومان خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر له ریزه‌كانی یه‌كێتییدا هه‌ن، وه‌ك شه‌هید لیوای مافپه‌روه‌ر موراد كانی كورده‌یی له ریزی یه‌كێتیدا هه‌ن، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك زووتر بگه‌نه قه‌ناعه‌ت و خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، بۆ خۆیان و گه‌لی كوردستان پێویسته. چونكه هه‌ندێك له ده‌ستڕۆیشتووان هه‌ن، كار ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی دڵسۆزی حزبه‌كه‌ی خۆیشیان له‌ناو ده‌به‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: داوا له هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌و دۆسیه‌یه به جددی وه‌ربگرن. ناكرێت هه‌ركه‌س به ئاره‌زووی خۆی چه‌كی هه‌بێت و پاره‌ی هه‌بێت و خه‌ڵك بگرێت و ونی بكات، هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر ئاستێكدا بێت، كاری نایاسایی بكات، ده‌بێت بچێته به‌رده‌م دادگا.