چیرۆكی رووداوه‌كه‌ی دهۆك له زاری قوربانییه‌كی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان عه‌بدولعه‌زیز، یه‌كێك له قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك پێش گیانله‌ده‌ستدانی، چۆنییه‌تی روودانی ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكراده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه رووبدات قوتابییه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه چۆڵبكه‌ن.
به‌گوێره‌ی تۆمارێكی ده‌نگی كه ئه‌مڕۆ هه‌یینی 25ـی تشرینی دووه‌می 2022، ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، تێیدا نێچیرڤان عه‌بدولعه‌زیز، یه‌كێك له بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، باس له چۆنییه‌تی روودانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت، پێش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه رووبدات، قوتابیانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه‌ی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنی غاز و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی تانكی غازه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و داوایكردووه باڵه‌خانه‌كه چۆڵبكه‌ن.
نێچیرڤان ئاشكراشیكردووه، دوای ئه‌وه‌ی قوتابیانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه راگرتووه و په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پۆلیسی دهۆكه‌وه كردووه. به‌گوته‌ی نێچیرڤان، هێزه‌كانی پۆلیس چوونه‌ته سه‌ربانی باڵه‌خانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری تانكی غازه‌كه بكه‌ن و تانكیه‌كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكاته ئه‌و له‌وێ نه‌بووه.
نێچیرڤان عه‌بدولعه‌زیز، كارمه‌ندی ئه‌و كۆمپانیایه بووه كه ئه‌و تانكی غازه‌ی له‌سه‌ربانی باڵه‌خانه‌كه داناوه و به‌گوێره‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی به‌ده‌ست كوردستان24 گه‌یشتووه، ناوبراو ئاشكرایكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هۆشداری پێداوه، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی به‌ناوی (دڵگه‌ش) ده‌ستكاری تانكیه‌كه‌ی كردووه و هه‌ر ئه‌و چه‌نده وایكردووه تانكه‌كه بته‌قێته‌وه.
ماوه‌ی دوو رۆژ بوو نێچیرڤان عه‌بدولعه‌زیز ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا كرابوو به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌یینی 25ـی تشرینی دووه‌می 2022 به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌گوته‌ی لێدوانی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ته‌رمی نێچیرڤان له گوڕستانی (شاخكێ) له دهۆك به‌خاكده‌سپێردرێت.
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌می 2022، به‌هۆی ته‌قینەوە تانكییه‌كی غاز له شاری دهۆك شه‌ش کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش بریندارن.