ئومێد خۆشناو: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافاو هۆكاربوون له سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییان
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به به‌رده‌وامی كاركردنی تیمه‌كان ده‌كات له شاری هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافاو و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییان.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی (25ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامن له هاوكاریكردنی هاووڵاتیان و لابردنی مه‌ترسییه‌كانی لافاو له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیان.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هاوكاری زێڕه‌ڤانی و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له چه‌ندین شوێنی شاری هه‌ولێر كه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو، ئاسته‌نگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستبوو، به‌زووترین كات گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و رێگه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی ئاماده‌كارییه پێشوه‌خته‌كانی تیمه‌كان له دروستكردنی رێڕه‌وی ئاوی باران و پاككردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه ئاوییه سرووشتییه‌كان و ئاوه‌ڕۆكان، توانیویانه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، بڕه‌وێننه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه، تیمه‌كانیان پاشه‌ڕۆیان له ئاوه‌ڕۆكان ده‌رهێناوه كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی گرنگیپێنه‌دانی هاووڵاتیانه به پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی شاره‌كه و هاوكارینه‌كردنی ژینگه‌پارێزان كه ماندووبوونێكی زۆر ده‌بینن له پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكان به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی كه‌لوپه‌له به‌كارهاتووه‌كانی هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی پێبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، تا نزیكه‌ی 24 كاتژمێری دیكه ئه‌م شه‌پۆڵی بارانبارینه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه به‌رده‌وامده‌بێت، بۆیه ئه‌وانیش سه‌رجه‌م هاووڵاتییان دڵنیاده‌كه‌نه‌وه، كه تیمه‌كانیان له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتییان له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوزراودا و داواشیكرد، هه‌موو هاووڵاتییان هه‌ماهه‌نگبن له‌گه‌ڵ تیمه‌كان له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانییان.