به‌هۆی لێڵبو‌ونی ئاوی زێی بچووكه‌وه كۆیه و ته‌قته‌ق بێ ئاو ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی لێڵبوون و پیسبوونی ئاوی زێی بچووك، ھەردوو پڕۆژەی ئاوی زێی بچووک تەقتەق و بۆگد کۆیەی وەستاوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ماوه‌یه‌ك دانیشتووانی کۆیە و تەقتەق بێ ئاوی خواردنەوە ده‌بن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بەهۆی ئەو بارانبارینە بەخوڕەی کەوا لە دوێنێ شەوە وە چەند شوێنێکی گرتووه‌تەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە ئاوی زێی بچووک کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ قەزای کۆیە و بەشێک لە ناحییەکان و گوندەکانی دەوروبەری لێڵ و قوراو بووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بۆیە بە ناچاری هەردوو پرۆژەی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ شاری کۆیە وەستێندران بەهۆی ئەوەی رێژەی لێڵی ئاو(NTU) لەسەرووی ده هه‌زاره‌وه‌یه، کە ئەم رێژەیەش زۆرە و فلتەرەکانی پاڵاوتی ئاو ناتوانن کاری خۆیان ئەنجام بدەن و ئاوەکە شیاو نابێت بۆ خواردنەوە.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه، داوای لە دانیشتووانی شاری کۆیە و ده‌وروبه‌ری كردووه، بە وریاییەوە ئاو بەکاربهێنن تاوەکو ئەو کاتەی ئاوی زێی بچووک روون دەبێتەوە و پڕۆژەکان دەکەونەوە کار.