یەکەم حاڵەتی کۆلێرا لە کوێت تۆماركرا

K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م حاڵه‌تی كولێرا له كوێت تۆماركرا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، تووشبووه‌كه كه‌ره‌نتین كراوه و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
وەزارەتی تەندروستی کوێت لە راگەیه‌ندراوێکدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرایكرد، هاووڵاتییەکی کوێتی کە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ گەڕاوەتەوە، دوای پشکنین دەرکەوت هەڵگری پەتای کۆلێرایە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوێت، تووشبووه‌كه ئێستا لە نەخۆشخانە کەرەنتینە کراوە و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هۆشداریی دراوە لە سەردانکردنی ئەو وڵاتانەی کۆلێرایان تێدا بڵاوبووەتەوە و، داواش لەو کەسانە کراوە کە سەردانی ئەو وڵاتانەیان کردووە ئەگەر لە ماوەی حەوت رۆژدا نیشانەکانی وەک تای بەرز و سکچوون تێیاندا دەرکەوت، سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستیی بکەن.
رصد إصابة مواطن بمرض "الكوليرا" بعد عودته للبلاد من أحد الدول المجاورة. pic.twitter.com/fyE2gMPyIs
— وزارة الصحة - الكويت (@KUWAIT_MOH) November 25, 2022