رێژه‌ی بارانبارین له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرایه‌وه‌

بارانبارین - ئه‌رشیف
بارانبارین - ئه‌رشیف

K24 - هه‌ولێر:

رێژه‌ی بارانبارین له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ سنووری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ـی تشرینی دووه‌می 2022، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رێژه‌ی بارانبارین (به‌ ملیمه‌تر) له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ سنووری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ رێژه‌ی بارانبارین له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو (له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی دوێنێ هه‌یینی  تا 9ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 26/11/2022) به‌ ملیمه‌تر كراوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

هه‌ولێر:  25.9 ملیمه‌تر

سلێمانی: 28 ملیمه‌تر

دهۆك: 15.7 ملیمه‌تر

كه‌ركووك: 50.8  ملیمه‌تر

هه‌ڵه‌بجه‌: 40.3 ملیمه‌تر

كه‌لار: 29.8 ملیمه‌تر

سۆران: 53.4 ملیمه‌تر

پیرمام: 50.1 ملیمه‌تر

شه‌قڵاوه‌: 58.5 ملیمه‌تر

زاخۆ: 41.8 ملیمه‌تر

ئاكرێ: 29 ملیمه‌تر

چه‌مچه‌ماڵ: 58.8 ملیمه‌تر

دوكان: 58.2 ملیمه‌تر

بازیان: 56.4 ملیمه‌تر

شه‌مامك: 36.6 ملیمه‌تر

خه‌بات: 10.4 ملیمه‌تر

حاجی ئۆمه‌ران: 54.8 ملیمه‌تر

بامه‌ڕنێ: 36.2 ملیمه‌تر

كانی ماسی: 28.2 ملیمه‌تر

مانگیش: 25.6 ملیمه‌تر

هه‌ڵشۆ: 61.4 ملیمه‌تر

خا‌نه‌قین: 26.7 ملیمه‌تر

مه‌یدان: 27.4 ملیمه‌تر

رێژه‌ی بارانبارین له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان (به‌ ملیمه‌تر)
رێژه‌ی بارانبارین له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا (به‌ ملیمه‌تر) | وێنه‌: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان