باكووری كوردستان.. له‌هه‌ردوو پارێزگای وان و هه‌كاری به‌فربارین ده‌ستیپێكرد

له‌هه‌ردوو پارێزگای وان و هه‌كاری به‌فربارین ده‌ستیپێكرد
له‌هه‌ردوو پارێزگای وان و هه‌كاری به‌فربارین ده‌ستیپێكرد

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌، لە هه‌ردوو پارێزگای وان و هەکاری، به‌فربارین ده‌ستیپێكرد، به‌رزاییه‌كان سپیپۆش كرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، تیمەکانی رێگاوبان بەهۆی بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکانی هەریەک لە قەزاکانی باهچەسەرای، باشکالە، گورپنار و چاتاک لە پارێزگای وان، دەستیان بە کاری پاککردنەوە و راماڵینی بەفر کرد.

جیا له‌وه‌ش لە پارێزگای هەکاری، بە درێژایی دوێنێ هه‌ینی بارانباری و ئەمڕۆ 26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022، بارینی بەفر لە ناوچەکە ده‌ستیپێكرد.

بەهۆی بارینی بەفر ناوەندی پارێزگای هه‌كاری سپی پۆش بوو و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ لە رێگای یوکسەکۆڤا-شەمزینان دروستبوو.

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووش شه‌پۆلێكی بارانبارین رووی له‌ ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رێژه‌ی بارانبارین (به‌ ملیمه‌تر) بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو:

هه‌ولێر:  25.9 ملیمه‌تر

سلێمانی: 28 ملیمه‌تر

دهۆك: 15.7 ملیمه‌تر

كه‌ركووك: 50.8  ملیمه‌تر

هه‌ڵه‌بجه‌: 40.3 ملیمه‌تر

كه‌لار: 29.8 ملیمه‌تر

سۆران: 53.4 ملیمه‌تر

پیرمام: 50.1 ملیمه‌تر

شه‌قڵاوه‌: 58.5 ملیمه‌تر

زاخۆ: 41.8 ملیمه‌تر

ئاكرێ: 29 ملیمه‌تر

چه‌مچه‌ماڵ: 58.8 ملیمه‌تر

دوكان: 58.2 ملیمه‌تر

بازیان: 56.4 ملیمه‌تر

شه‌مامك: 36.6 ملیمه‌تر

خه‌بات: 10.4 ملیمه‌تر

حاجی ئۆمه‌ران: 54.8 ملیمه‌تر

بامه‌ڕنێ: 36.2 ملیمه‌تر

كانی ماسی: 28.2 ملیمه‌تر

مانگیش: 25.6 ملیمه‌تر

هه‌ڵشۆ: 61.4 ملیمه‌تر

خا‌نه‌قین: 26.7 ملیمه‌تر