وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بێلاڕووس كتوپڕ كۆچی دواییكرد

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بێلاڕووس، وه‌زیری ده‌ره‌وه، ڤلادیمێر ماكه‌ی كۆچی دواییكرد.
ئاژانسی بێڵتا، له‌سه‌ر زاری ئاناتۆلی گلاز گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بێلاڕووس بڵاویكرده‌وه، ڤلادیمێر ماكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كۆچی دواییكردووه.
ڤلادیمێر ماكه‌ی ته‌مه‌ن 64 ساڵان، له نێوان ساڵانی 2008 -2012 دا سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بووه له بێلاڕووس، له ساڵی 2012ـه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بێلاڕووس بووه.