شۆڵتس: له دواین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا پوتن به ئه‌ڵمانی قسه‌ی له‌گه‌ڵم كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئۆلاڤ شۆڵتس راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، دواجار كه له‌گه‌ڵ پوتن به ته‌له‌فۆن قسه‌مانكرد، "ئه‌و به زمانی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵم دوا".
هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و ئۆلاڤ شۆڵتس راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، رۆژی 13ـی مانگی سێپتێمبه‌ری رابردوو گفتوگۆیان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی كرد، شۆڵتس له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، پێموانییه پوتن نیازی گفتوگۆی له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیاوه هه‌بێت.
ده‌شڵێت: وێڕای جیاوازییه‌كانمان، گفتوگۆكه‌م له‌گه‌ڵ پوتن نه‌رم و ئه‌رێنی بوو".
شۆڵتس به رۆژنامه‌ی "Focus"ـی ئه‌ڵمانی گوت: "كاتی قسه‌م له‌گه‌ڵ پوتن كرد، ئه‌و به‌هه‌ردوو زمانی رووسی و ئه‌ڵمانی قسه‌ی ده‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "من له قوتابخانه ته‌نیا له خولێكی هه‌شت كاتژمێری له‌باره‌ی فێربوونی زمانی رووسی به‌شداریم كردووه، له‌وكاته‌وه تا ئێستا قسه‌م پێنه‌كردووه".
له 24ـی شوباتی رابرودوو، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر ئۆكرانیا، كه كاریگه‌ری كرده‌سه‌ر ره‌وشی مرۆیی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له ته‌واوی ئه‌وروپا.
ئه‌ڵمانیاش له‌و جه‌نگه‌دا لایه‌نگری ئۆكرانیا كرد و هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازی بۆ كیێڤ دابینكرد، له‌به‌رامبه‌ردا رووسیا هه‌نارده‌ی غازی له‌سه‌ر ئه‌وروپا وه‌ستاند.