هانز فلیك: ئێنریکی تیپێكی تۆقێنه‌ری بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر دروست كردووه

هانز فلیک، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له مۆندیالی قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر ئیسپانیا لە کۆنگرهیهكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند كه ئاست و پێكهاته‌ی ئیسپانیا زۆر روون و ئاشكرایه، ئه‌وان تیپێكی سه‌رسوڕهێنه‌رن.
هانز فلیک راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پێش ئه‌وه‌ی سبەی یەکشەممە، لە قۆناغی دووەمی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببه‌نه‌وه، رایگه‌یاند یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بۆ ئه‌وان زۆر گرینگ و چاره‌نووسساز ده‌بێت.
هانز فلیك راهێنه‌ری مانشافته‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به ته‌واوی 26 یاریزانه‌وه بۆ رووبه‌ڕووی ئیسپانیا ئاماده‌ن و گوێ به‌وه ناده‌ین به‌رامبه‌ر كام هه‌ڵبژارده یاریی ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: ئێمه پلانێكی خۆمان داڕشتووه و هیوادارین له پلانه‌كانمان سه‌ركه‌وتووبین.
هانز فلیك گوتیشی: رێزێكی زۆرم بۆ لویز ئێنریکی راهێنه‌ری ئیسپانیا هەیە، ئەو تیپێکی گەنجی بە کوالیتییەکی باوەڕپێنەکراو و سه‌رسوڕهێنه‌ر دروست كردووه، بەداخەوە یاریزانە دڵخوازەکەم تیاگۆ ئالكانتار له‌گه‌ڵیان نییه، به‌ڵام بۆسكێست دڵی ئیسپانیایه، ئێمه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسپانپا ده‌كه‌ین.
راهێنه‌ری مه‌كینه‌كانی ئه‌ڵمانیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئیسپانیا خاوه‌نی چه‌ند یاریزانێكی زۆر به‌توانان به‌تایبه‌تی گاڤی و پێدری له‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌دا چێژت پێده‌به‌خشن، به‌راستی سه‌رنجراكێشن، به‌تایبه‌تی له دوو ساڵی ڕابردوو لە له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا زۆرباش گەشەیان کردووە، ئێستاش ئاستی خۆیان دۆزیوەتەوە جێگەی خۆیان لە پێكهاته‌ی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا كردووه‌ته‌وه، ئەوان بوسکێتسیان لە پشتەوەیە و لێكتێگه‌یشتنێكی باش له نێویاندا هه‌یه.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌ڵمانیا به دۆڕان له‌و یارییه راسته‌وخۆ ماڵئاوایی له مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌كات، ته‌نانه‌ت به یه‌كسانبوونیش ره‌نگه مۆندیال بۆ ئه‌و كۆتایی بێت.