سوید.. دوو برا به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ رووسیا دادگایی ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
له سوید دوو برا به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ رووسیا دادگایی ده‌كرێن، له‌مباره‌یه‌وه داواكاری گشتی سوید رایگه‌یاند، دادگاییكردنه‌كه به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو رووداوی هاوشێوه له سوید رووینه‌داوه.
ماتس لیونكڤیست داواكاری گشتی وڵاتی سوید به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌مه رووداوێكی ده‌گمه‌نه و له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو رووداوی هاوشێوه له سوید رووینه‌داوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "دوو برا به‌ناوه‌كانی بایام كیای ته‌مه‌ن 35 ساڵ و بایمان كیای ته‌مه‌ن 42 ساڵ، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له ریزی هه‌واڵگری سوید كاریانكردووه، هه‌موو ئه‌و زانیارییه هه‌ستیارانه‌ی كه ده‌ستیانكه‌وتووه، به رووسیایان فرۆشتووه و زیانییان به ئاسایش و سه‌قامگیری سوید گه‌یاندووه".
له‌باره‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنه‌وه، داواكاری گشتی ماتس لیونكڤیست روونیكرده‌وه، زۆربه‌ی دانیشتنه‌كان به‌هۆی هه‌ستیاری زانیارییه‌كانه‌وه به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چن، چونكه ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ره‌نگه سزای ئه‌و دوو هاووڵاتییه سویدییه به‌ندكردنی تا هه‌تایی بێت.
هه‌ردوو برا له‌لایه‌ن هه‌واڵگری رووسیاوه له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 2011 تا كۆتایی 2021 به‌كارهێنراون، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك بنه‌چه‌یان بۆ ماڵباتێكی ئێرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، برا گه‌وره‌كه له‌كاتی دادگاییكردن زۆر له‌سه‌رخۆ و هێمن بووه، كه چه‌ندین پۆستی باڵای ئه‌منی له سوید به‌ڕێوه‌بردووه.