داواده‌كرێت دۆسییه‌ی ئابووری بۆ راگرتنی بۆردومانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بكرێته فشار

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواده‌كات بۆ راگرتنی هێرش و په‌لاماردانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر خاكی عێراق، دۆسییه‌ی ئابووری وه‌ك كارتی فشار له‌دژی ئه‌و وڵاتانه به‌كاربهێندرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، عامر ئه‌لفایز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، داوایانكردووه باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێی عێراق له به‌غدا بانگهێشت بكه‌ن بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لیژنه‌كه‌یان چه‌ندین پێشنیازی دیكه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێیه‌وه و باسی له‌وه‌شكردووه، ئیدانه‌كردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌یان، هیچ سوودێكی نه‌ماوه و پێویسته حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی جددیتر بنوێنێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانی عامر فایز بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق، سه‌رۆكی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی له پێشنیازێك كردووه، سه‌باره‌ت به بەکارهێنانی دۆسیه‌ی ئابووری بۆ فشارخستنە سەر ئەو وڵاتانەی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاكی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیكردو‌ه‌ته له‌سه‌ر کۆتاییهێنان بە بوونی گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی وڵاتانی دراوسێ لە عێراق وه‌ك بابه‌تێكی چارەنووسساز و داوایكردووه بكرێته پێشینه‌ی كاره‌كانی حکومەت.