چاڤی هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ئاشكرا ده‌كات
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ره لاوه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای ده‌كات كه ئۆفه‌رێكی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی ره‌تكردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: هه‌نگاوێكی گه‌وره‌م بۆ گواستنه‌وه‌ی یه‌كێك له به‌هره‌مه‌نده‌كانی به‌رازیل هاویشتووه.
چاڤی هێرناندێز له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له رازیكردنی چه‌ندان ئه‌ستێره بینیوه، دیارترینیان رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و جۆلس كۆندییه كه به گفتووگۆی راسته‌وخۆ چاڤی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی بۆ كامپ نوو گواسته‌وه.
چاڤی هێرناندێز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هه‌واڵی ESPN ئاشكرای كرد کە هەنگاوێکی ناوە بۆ بەدەستهێنانی توانایه‌كانی یەکێک له یاریزانه ئه‌ستێره‌كانی به‌رازیل كه ته‌مه‌نی 16 ساڵه و له یانه‌ی پاڵمێراسی به‌رازیلی یاری ده‌كات، ئه‌وش ئەندریک فیلیپه له باڵی چه‌پ و هێڵی پێشه‌وه یاریی ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 14 یاریی، 9 گۆڵ و یه‌ك ئاسیستی كردووه.
چاڤی هێرناندێز له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه لاوه ده‌ڵێت: لەگەڵ باوکی قسەمان کردووه و ڕاستەوخۆ لەگەڵ یاریزانەکه‌ش گفتووگۆمان کردووه، ئەو پڕۆژەیەم بۆ ڕوونکردەوە کە لە بارسێلۆنا هەمانە، دەمانەوێت بەهرەمەندەکان بهێنین، ئه‌ندریك دڵخۆشی خۆی به‌و سیسته‌مه ده‌ربڕی كه له بارسێلۆنا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
چاڤی هێرناندێز له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا نهێنییه‌كی دركاند كاتێك راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری بووه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل نوێنه‌رێكی ناردووه‌ته لای له قه‌ته‌ر و پێشنیازیان بۆ كردووه وه‌كو یاریده‌ده‌ری تیتی راهێنه‌ری ئیستای به‌رازیل كار بكات.
له‌مباره‌یه‌وه چاڤی زیاتر ده‌ڵێت: من هه‌رزوو پێشنیازه‌كه‌ی به‌رازیلم ره‌تكرده‌وه، چونكه من ئاماده‌نه‌بووم وه‌كو یاریده‌ده‌ر كاربكه‌م، هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یان له‌وكاته‌دا بۆ ره‌خساندم، به‌ڵام لای من زۆر روون بوو كه ده‌مویست ببمه راهێنه‌ری بارسێلۆنا، ئه‌وه خه‌ونی من بوو، بۆیه ئۆفه‌ره‌كه‌ی به‌رازیلم ره‌تكرده‌وه.