سۆمۆ: بڕیاره‌كانی ئۆپێك پله‌س هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقی كه‌منه‌كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاند، دوایه‌مین بڕیاری ئۆپێك پله‌س سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌عدون موحسین، نوێنه‌ری عێراق له ئۆپێك به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندووه، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا له‌لان ئۆپێك پله‌سه‌وه، كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر سه‌قامگیری بازاڕه‌كانی جیهان دروستكردووه.
نوێنه‌ری عێراق له ئۆپێك پێشبینیكردووه، له ساڵی داهاتوو نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له نێوان (85-95) دۆلار جێگیربێت، روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئۆپێك پله‌س سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه به ئاستی به‌رهه‌هێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س، ره‌چاوی بارودۆخی بازاڕه‌كان ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، سه‌عدون موحسین باسی له‌وه‌كردووه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س گه‌یشتووته 43 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، له‌و رێژه‌یه‌شدا عێراق 11% پێكده‌هێنێت.
رۆژی چوارشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س رایانگه‌یاند، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری داهاتوو.
ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت داده‌نرێت له‌وه‌تی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له جیهان سه‌ریهه‌ڵدا له ساڵی 2020.
وابڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س، (3-4ـی كانوونی یه‌كه‌می/دیسێمبه‌ری 2022) ئه‌نجامبدرێت، كه هه‌موو دوو مانگ جارێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی بازار، نرخی نه‌وت و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كۆده‌بنه‌وه.