ئه‌نقه‌ره: ئیزن وه‌رناگرین
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن، رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی "تیرۆر"، ئیزن له كه‌س وه‌رناگرن.
كالن، گوتی: ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یه گفتوگۆی بابه‌تی ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی بكات، بۆ گرتنه‌به‌ری رێككاری هاوبه‌ش و هه‌نگاونان له پێناو نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كاندا.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بێته ئاراوه، وه‌ك هێرشی تیرۆریستی، توركیا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا گفتوگۆی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ، چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: ئێمه ئاماده‌ین خۆمان كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، هه‌موو ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا پشت به مادده‌ی 51ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه تایبه‌ته به مافی به‌رگری له خۆ ده‌به‌ستن.