ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی توركیا به‌رزبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی دوو سه‌ربازی دیكه‌ی راگه‌یاند، كه یه‌كێكیان له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه و سه‌ربازێكی دیكه‌ش به‌هۆی هه‌وره برووسكه‌وه مردوون.
كه‌مێك پێش ئێستا (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا مردنی سه‌ربازێكی دیكه‌ی راگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-قفڵ" له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به سه‌ختی بریندارببوو.
پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی دوو سه‌رباز و برینداربوونی سێ سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، كه یه‌كێك له‌و بریندارانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه مردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مشه‌و (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا مردنی سه‌ربازێكی دیكه‌ی راگه‌یاند به‌هۆی هه‌وره برووسكه‌وه.
هه‌روه‌ها دوێنێ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو سەربازی ئاشکراکرد، کە لە شەڕی پەکەکە لە ناوچەی زاپ کوژراون، كه یەکێک پله‌ی ئەفسەر بوو.
وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا هاتبوو، کوژرانی ئەو دوو سەربازە بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بووە بۆ سەر هێزەکانیان، هاوکات سەربازێکی دیکەشیان برینداربووە.
سوپای تورکیا له 18ـی نیسانی 2022، له رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تائێستا زیاتر له 90 سەربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.