سوودانی سه‌ردانی تاران ده‌كات

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌حكومه‌تی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سوودانی بۆ تاران له‌به‌رانبه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری عێراق دێت كه‌ چه‌ند رۆژێك پێشتر له ‌رێگه‌ی باڵیۆزی ئێران له ‌عێراق پێگه‌یشتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ تاران دۆسییه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نێوه‌ندگیری تاران و ریاز و پرسی ئابووری و وزه‌ و ئاسایش و پاراستنی سنوور له‌خۆده‌گرێت.

ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی شه‌ممه‌ (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کازم محەممەد ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆسیەی ئەمنی ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران عێراق، لە کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، جەختیان لەسه‌ر پاراستنی سنوورەکان و هەماهەنگی ئەمنی لەنێوان هەردوو وڵاتدا کرده‌وه‌.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان به‌غدا و تاران کرد لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئابووری.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا، داوەتنامەی فەرمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێرانی گەیاندووەتە محەممەد شیاع سوودانی بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.