سوودانی و نێردەی ناتۆ لە عێراق كۆبوونه‌وه‌

سوودانی و نێردەی ناتۆ لە عێراق كۆبوونه‌وه‌
سوودانی و نێردەی ناتۆ لە عێراق كۆبوونه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و نێردەی ناتۆ له‌م وڵاته‌، تاووتوێی هاوکارییه‌ ئەمنی و سەربازییه‌كانی ناتۆیان له‌ عێراق كرد و بە شێوەیەک سەروەری و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی پارێزراو بێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 27ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فەریق جیۆڤانی ئەیانۆتشی فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ( ناتۆ) لەعێراق، كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی ئەرکی نێردەی ناتۆ لەچوارچێوەی پێشكه‌شكردنی هاوکاری ئەمنی و سەربازی.

سوودانی جەختی لە گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ نێردەی ناتۆ کردەوە، بە شێوەیەک سەروەری و سه‌قامگیریی عێراق پارێزراوبێت.

لەلای خۆیەوە ئەیانۆتشی دووپاتیکردەوە، نێردەی هاوپەیمانی ناتۆ لەعێراق بەردەوام دەبێت لەسەر هاوکاری وهەماهەنگی لەگەڵ هەموو دەزگا ئەمنییەکان، لە چوارچێوەی ئەرک وکارەکانیدا، لەبواری پێشخستنی کەرتی ئەمنی لەعێراق.