نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حزبه سیاسییه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌رۆكی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان عێراق له‌باره‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ موسه‌ننا سامه‌ڕائى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم، كۆبووه‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراقییان تاووتوێكردووه و جه‌ختيان له پێويستيى و گرنگيى هاريكارى هاوبه‌شى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و پشتگيرى له حكومه‌تى نوێى فيدراڵى بۆ سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه.
دواتر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق، كۆبووه‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌باره‌ی دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرایه به‌رباس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و رێككاره ديپلۆماسييه‌كان و تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش كرده‌وه، بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كيم سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه كۆبووه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى ته‌بايى و هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرده‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و پشتگيريكردنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵى عێراق تا بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراق، له به‌غدا ديدارێكى ئه‌نجامدا.
له ديداره‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كان و دۆخى وڵات به‌گشتى گۆڕييه‌وه و باسيان له پێويستيى پشتگيريكردنى حكوومه‌تى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى كرد به شێوه‌يه‌ك كه مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتيان بێت.
له درێژه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى وڵات له بواره‌كانى ئه‌منى و سياسى و خزمه‌تگوزاريدا تاووتوێكران و چه‌ند پرسێكى گرنگيان خسته به‌ر باس وه‌ك چوارچێوه‌ى كارى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه به‌شێكه له ئامانجه‌كانى كارنامه‌ى حكوومه‌تى نوێى عێراق و هه‌وڵدانى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له ته‌واوى وڵات.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى دۆسيا ئه‌منييه‌كان و كاركردن له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه سنوورييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا كرده‌وه وه‌ك له دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاريى ئاسايشى نيشتمانيدا بڕيارى لێدراوه. (هه‌روه‌ك ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێكردووه).