به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو: به‌نداوێك و شه‌ش پۆند سه‌رڕێژ بوون

K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕی بارانی چه‌ند رۆژی رابردوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی نه‌كردووه، به‌ڵام به‌نداوێك و شه‌ش پۆندی سهرڕێژكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: شەپۆلی بارانی چەند رۆژی رابردوو، کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئاوی سەر زەوی، هەبووە، بەڵام ئاوی ژێر زەوی هیچ زیادبوونێک تۆمار نەکراوە.
هه‌روه‌ها هاتووه: بارانی باریو بەشێکی گەورەی پێداویستی ئاوی ئاودێری بەرووبوومە زستانییەکانی دابینکرد.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه، ئەو زیادبوونە کاتییە و ئەگەری گۆڕانكاری تێدا هەیە.
به خشته بڕی زیادبوونی ئاستی سه‌رزه‌وی ببینه
