به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه كۆتایی به گرێبه‌ستی یاریزانێكی یانه‌ی فه‌نه‌رباهچه هێنرا
K24 – هه‌ولێر:
یاریزانێكی یانه‌ی فه‌نه‌رباهچه توركی به‌هۆی لایككردن و نووسینی "هه‌ربژی" بۆ وێنه‌ی ئاڵای كوردستان، له‌لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌ی هێنرا.
عومه‌ر ئۆجه‌لان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: یانه‌ی فه‌نه‌رباهچه توركی گرێبه‌ستی یاریزان ئۆزان سونجاكی به‌هۆی ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ ئاڵای كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كۆتایی پێهێنا.
ئۆجه‌لان هه‌ر‌وه‌ها ده‌نووسێت: "ناتوانن به‌م شێوازه كۆتایی به واقیعی كورد و كوردستان بهێنن، به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته بۆگه‌نه‌وه، له ژه‌هراویكردنی كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وامده‌بن".
ئۆزان سونجاك خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه، پێشتر له یانه‌ی SSV Reutlingen ئه‌ڵمانی یاریكردووه و پاشان بۆ یانه‌ی فه‌نه‌رباهچه توركی گوازراوه‌ته‌وه، به‌هۆی پشتگیریكردنی بۆ ئاڵای كوردستان كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌ی هێنرا.