ره‌نگه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ببێته جێگره‌وه‌ی زێلینسكی
K24 – هه‌ولێر:
پسپۆرێكی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئۆكرانیا، كه جێبه‌جێكاری پلانه‌كانی واشنتنه له جه‌نگی ئۆكرانیا، ره‌نگه ببێته جێگره‌وه‌ی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا.
ڤلادیمێر برۆته‌ر پسپۆری سیاسی ئاشكرایكرد، ڤالێری زالۆجینی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئۆكرانیا ره‌نگه ببێته سه‌رۆكی داهاتووی ئۆكرانیا.
برۆته‌ر پێیوایه، ئێستا كاتی گۆڕانكاریكردن نییه له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئۆكرانیا، چونكه ده‌بێت زالۆجینی ئۆكرانیایه‌كی بێ كێشه و پاككراوه‌ی راده‌ست بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، واشنتن زێلینسكی خۆش ناوێت، ره‌نگه له داهاتوودا رێگه به كه‌سێكی دیكه بدات بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئۆكرانیا.
پێشتر ڤالێری باسی له ئاستی سه‌ربازی زێلینسكی كردبوو، كه گوتبوی: "پێویست ناكات سه‌رۆكی وڵات پسپۆر بێت له بواری سه‌ربازی، یاخوود ئه‌ندازیاری دروستكردنی پرد یان پزیشك بێت". به واتای زێلینسكی سه‌ری له كاروباری سه‌ربازی ده‌رناچێت.
زێلینسكی له ساڵی 1978 له دایكبووه، سه‌ره‌تا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی بواری كۆمیدیا ده‌ركه‌وت، پاشان وه‌ك رێبه‌رێك له جه‌نگی ئۆكرانیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسێندرا، ئه‌و خه‌ڵكی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیایه، به‌ر له كاری نواندن، بڕوانامه‌ی له بواری یاسا له زانكۆی كیێڤ به‌ده‌ستهێنا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2019ـی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا زێلینسكی خۆی كاندیدكرد، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 73.2 سه‌ركه‌وت و بووه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.