شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: هیچ هێزێكی سوپای عێراق ناچێته سنووری هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هێزێكی سوپای عێراق ناچێته سنووری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئه‌ركه به هێزی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك ده‌سپێردرێت، كه زۆربه‌یان كوردن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی سوپا له سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌كشێنه‌وه و كۆنترۆڵی ئه‌منی شاره‌كان راده‌ستی هێزه ناوخۆییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
گوتیشی: "هیچ هێزێكی سوپای عێراق ناچێته هێڵی سنووری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئه‌ركه به هێزی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك ده‌سپێردرێت، كه زۆربه‌یان كوردن و سه‌ر به عێراقن، فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان له هه‌ولێره و لایه‌نی عێراقیش ره‌زامه‌ندی داوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ باسی لێوه ده‌كه‌ن، ته‌نها بیانووه، ئه‌گینا بۆچی قووڵایی شاره‌كان ده‌كه‌نه‌ئامانج.
له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووك و مادده‌ی 140، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونیكرده‌وه، "به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووك، پێویسته له ماوه‌ی مانگێكدا لیژنه‌ی مادده‌ی 140 كارابكرێته‌وه و كارمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه و پێداچوونه‌وه بۆ هه‌یكه‌لیه‌تی لیژنه‌كه ده‌كرێت، به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه كراوه و هێڵه گشتییه‌كانیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كه دیاریكراون، بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌شدا پشكی تایبه‌ت به مادده‌ی 140 دیاریبكرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌و مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه، له 10 ملیۆن دیناره‌كه بێبه‌ش نه‌بن".
له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای نه‌وت، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "پێویسته هه‌رێمی كوردستان له ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق به‌شدار بێت و لێژنه‌یه‌كيش بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز پێكهێنراوه و به ته‌شریعكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه زۆرێك له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن".