به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی پێشكه‌وتووی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كرد

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، كاروانێكی مووشه‌كی "Brimstone-2"یان ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: رایگه‌یاندووه، كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازیمان گه‌یاندووه‌ته ئۆكرانیا.
روونیكردووه‌ته‌وه، كاروانه‌كه مووشه‌كی جۆری "بریمستۆن-2"ی له خۆ گرتووه و به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا گه‌یه‌ندراوه‌ته ئۆكرانیا.
ئاشكراشیكردووه، له‌نده‌ن تا ئێستا نزیكه‌ی 1000 مووشه‌كی دژه فڕۆكه‌ی وه‌ك هاوكاری داوه‌ته سوپای ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی دژی فڕۆكه‌ن، له توانایاندا هه‌یه ئامانجی ئاسمانی وه‌ك درۆن و مووشه‌كی كرۆز تێكبشكێنن.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له 24ی شوباتی رابردوو ده‌ستیپێكردووه و یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی خۆرئاوا پشتیوانی له ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و هاوكاری ماددی و سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.