عێراق ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس بڵاویکردووەتەوە، عێراق هەوڵدەدات تا ساڵی 2027 بەرهەمێهێنانی نەوت بگەیەنێتە حه‌وت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
لە راپۆرتەکەی ئۆیڵ پرایسدا هاتووە، عێراق پلانێكی ستراتیژی داناوه سەبارەت بە بەرزکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نه‌وت، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ش له هه‌وڵدایه تا كۆتایی ساڵی 2027، رێژه‌ی بەرهەمهێنان بۆ زیاتر له حه‌وت ملیۆن بەرمیل نەوت له رۆژێكدا بەرزبكاته‌وە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئۆیل پرایس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پاڵپشت به شیکارکردنی ژێرخانی پیشه‌سازی نه‌وتی عێراق، گه‌یشتن به‌و رێژه‌یه له به‌رهه‌هێنانی نه‌وت به‌بێ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری بته‌ڕه‌تی لە کەرتی پیشەسازی نەوتدا، ئه‌سته‌مده‌بێت.
زانيارییه‌كانی ئۆیل پرایس، له‌سه‌ر بنه‌مای لێدوانێكی پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆیه، كه هه‌فته‌ی پێشوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، تا ساڵی 2027، عێراق هه‌وڵده‌دات رێژه‌ی به‌رهه‌هێنانی تا حه‌وت ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژی شه‌ممه (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌عدون موحسین، نوێنه‌ری عێراق له ئۆپێك به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا له‌لان ئۆپێك پله‌سه‌وه، كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر سه‌قامگیری بازاڕه‌كانی جیهان دروستكردووه.
نوێنه‌ری عێراق له ئۆپێك پێشبینیكردووه، له ساڵی داهاتوو نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له نێوان (85-95) دۆلار جێگیربێت، روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئۆپێك پله‌س سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه به ئاستی به‌رهه‌هێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س، ره‌چاوی بارودۆخی بازاڕه‌كان ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، سه‌عدون موحسین باسی له‌وه‌كردووه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س گه‌یشتووته 43 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، له‌و رێژه‌یه‌شدا عێراق 11% پێكده‌هێنێت.