سوودانی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی پێشخست

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد.
كابینه‌ی سوودانی، رۆژانی سێشه‌ممه‌ی وه‌ك واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ستنیشان كردووه.
به هۆی واده‌ی سه‌ردانی سوودانی بۆ تاران، كه بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه ههفتانهییهكه به‌ڕێوه‌چووه، چونكه سبه‌ی سوودانی سه‌ردانی تاران ده‌كات.