رۆژئاوای كوردستان ده‌ستووری نوێ راده‌گه‌ینێت
K24 – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستوری نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵییه‌ت راگه‌یاند كه شاری قامشلۆ به پایته‌ختی فیدراڵی رۆژئاوا ـ باكووری سوریا ده‌ستنیشانكراوه.
ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری سیسته‌می فیدراڵیی رۆژئاوا و باكووری سوریا، ده‌ستووری نوێی رۆژئاوا و باكووری سوریا له 11 به‌ش و 85 ماده بڵاوكرده‌وه كه به سیسته‌می فیدراڵی له رۆژئاواـ باكووری سوریا ناسراوه و له كۆبوونه‌وه‌ی شاری دێرك په‌سندكراوه و ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا به‌خۆوه ده‌گرێت.
له پێشه‌كی ده‌ستووره‌كه‌دا باس له بوونی پێكهاته‌كانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ده‌كات كه له كورد و عه‌ره‌ب و سریانی ئاشوری و توركمان و ئه‌رمه‌ن، چیچان و شركس، موسلمان و كریستیانی و ئێزیدی پیكهاتووه، كه سیسته‌مێكی فیدراڵییه و دامه‌زراوه‌كانی له‌سه‌ر چه‌مكی جوگرافیا و لامه‌ركه‌زی سیاسی و ئیدرای له چوارچێوه‌ی سوریایه‌كی دیموكرات كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات و له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنه له په‌یماننامه‌كانی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی و جیهانی. هه‌روه‌ها پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه بۆ ته‌واوی دانیشتوانانی له پێكهاته جیاوازه‌كان دابین ده‌كات كه ماف و ئه‌ركی یه‌كسانیان ده‌بێت.