هه‌ڵوێستی فه‌رمی حكوومه‌تی قەتەر له باره‌ی هاوڕەگەزبازه‌كان
حەسەن ئه‌لسه‌وادی، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری مۆندیالی قەتەر، لەلایەن چەند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌شداربووی مۆندیالی 2022 تاوانباركراوه به داژیه‌تیكردنی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان.
ئه‌لسه‌وادی لە لێدوانەکانیدا کە له پێگه‌ی TalkSport بڵاوكرایه‌وه، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەمووان رێز له بەهاکانی کۆمەڵگەی عەرەبی و قەتەری بگرن و به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هاوڕەگەزبازی قبوڵ ناکەن.
ئه‌لسه‌وادی له هه‌مان كات دا ئەمینداری گشتی لیژنەی باڵای راگه‌یاندنه له مۆندیالی قه‌ته‌ر، گوتیشی: ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كدا نییه، هه‌مووان ده‌توانن كلتوری خۆیان نماییش بكه‌ن، به‌ڵام نابێت سنووری كۆمه‌ڵگه‌ی قه‌ته‌ری ببه‌زێنن.
ئه‌لسه‌وادی ده‌شڵێت: "رێز له ره‌خنه‌كان ده‌گرین، به‌ڵام گوێ به‌و بانگه‌شه و داژایه‌تییه ناده‌ین كه به‌رامبه‌ر وڵاتێكی ئیسلامی میوانداریی مۆندیال ده‌كرێت، هه‌رچه‌ند ئاساییه ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر قه‌ته‌ر بكه‌ن و پێشنیار بكه‌ن و له شتێك ناڕازی بن، به‌ڵام پێویسته جیهانی ده‌ره‌وه ئه‌و كلتور و سیسته‌مه‌ی قه‌ته‌ر ئه‌زموون بكات، بۆیه ئێمه به هه‌موو هێزه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌ر كه‌س و وڵاتێك ده‌بینه‌وه كه ئه‌و باوه‌ڕ و كلتوره‌ی ئێمه قبوڵ نه‌كات، به‌خێرهاتنی هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازیش ده‌كه‌ین.