دادگای باڵای فیدراڵی داوایه‌كی له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دادگای باڵای فیدراڵی داوایه‌كی ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ره‌تكرده‌وه، سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شیكردبوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دادگای باڵای فیدراڵی به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر جاسم محه‌ممه‌د عه‌بود، داوایه‌كی یوسف محه‌ممه‌د سادق، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ره‌تكرده‌وه، كه داوایكردبوو كاركردن به یاسای ژماره (12)ـی ساڵی 2022ی تایبه‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، بوه‌ستێندرێت.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیدا هاتووه، به‌گوێره‌ی مادده‌ی (94)ـی ده‌ستووری عێراق و مادده‌ی پێنج له یاسای ژماره (30)ـی ساڵی 2005ـی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (25)ـی ساڵی 2021ـی تایبه‌ت به یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، ئه‌و داوایه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ش، دادگای باڵای فیدراڵی روونیكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و داوایه رێكاره یاساییه كارپێكراوه‌كان و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانی له‌خۆنه‌گرتووه، بۆیه ناوه‌ڕۆكی داوایه‌كه‌ی به ته‌واوی ره‌تكردووه‌ته‌وه.