سوودانی داوای راپۆرتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە وەزارەتەکان دەکات
K24 – هەلێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات، راپۆرتی مانگانه‌یان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێشكه‌ش بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشەممە 28/11/2022ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ دران، له‌وانه‌ش سوودانی داوای له سه‌رجه‌م وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی كردووە، بۆ له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه راپۆرت لەبارەی دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سوودانی، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی پاره دزراوه‌كانی عێراق كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوتوێكردنی دۆخی گشتی عێراق و دۆسییه خزمه‌تگوزاری و ئابوورییه‌كان، هەروەها هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆ ته‌واوی كێشه‌كان چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.