سوودانی بەرەو تاران بەڕێکەوت
K24 - هەولێر
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێکەوت.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29/11/2022، بە سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وت.
له سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ تاران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، پرسه‌كانی پاراستنی سنوور و پێشێلكارییه‌كانی سه‌روه‌ری عێراق و ئابووری، وزه، نه‌وت، بازرگانی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوو وڵات گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئەو سەردانەی سوودانی لەسەر داوای بەرپرسانی ئێرانە، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) کازم محەممەد ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، داوەتنامەی فەرمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێرانی گەیاندە محەممەد شیاع سوودانی، بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.
پێشتر محەممەد جەمشیدی، یاریدەدەری کاروباری سیاسی لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندبوو، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆمەڵگەی مێژوویی رۆشنبیری سەعدئاباد بە فەرمی پێشوازی لە سوودانی دەکات و لێگەیشتننامەیەکی تایبەت بە فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات واژۆ دەکەن.