تەرمی قوتابییەك بەكوژراوی دۆزرایەوە

ساڵی 2021 یەكەمی سەرئاستی كەركووك بووە
وێنەی ئەحمەد ئازاد، گەنجە کوژراوەکە
وێنەی ئەحمەد ئازاد، گەنجە کوژراوەکە

K24 - كەركووك:

لە نزیك كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لە دەرەوەی شاری كەركووك تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە كە بە فیشەك كوژراوە.

كەسوكاری گەنجەكە بە كوردستان24ـیان راگەیاند، گەنجەكە تەمەنی 18 ساڵە و لە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆی دوێنێوە لە ماڵ دەرچووە و ئەمڕۆ بەكوژراوی دۆزراوتەوە.

گەنجەكە ناوی ئەحمەد ئازادە و قوتابییە، بە گوتەی کەسوکارەکەی، ساڵی رابردوو لە پۆلی 12 لە یەكەمەكانی سەر ئاستی كەركووك بووە لە خوێندنی كوردی. 

کەسوکاری گەنجەکە گومان دەكەن رفێنرابێت و دواتر كوژرابێت.

هەر لەبارەی رووداوەكەوە، عەمید عەدنان محەممەد، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ئازادی بەكوردستان24ی راگەیاند، گەنجەكە ئاسەواری دوو فیشەكی پێوەیە كە لەسەر و سینگی دراوە و بڕێك پارەشی پێ بووە و پارەكەی نەبراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.