پورتوگال له باره‌ی ئه‌م گۆڵه داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی فیفا ده‌كات
گۆڵی یه‌كه‌می شه‌وی رابردووی پورتوگال به‌رامبه‌ر ئۆروگوای له سۆشیاڵ میدیا هه‌رای ناوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا گۆڵه‌كه به ناوی كریستیانۆ نووسرا، دواتر به هی بڕۆنۆ فێرناندێز هه‌ژمار كرا.
له گه‌ڕی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022 پورتوگال و ئۆروگوای رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
له خوله‌كی 54، پورتوگال گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا هه‌مووان وایانزانی گۆڵه‌كه كریستیانۆ به لێدانی سه‌ر كردوویه‌تی، به‌ڵام دواتر گۆڵه‌كه بۆ بڕۆنۆ فێرناندێز هه‌ژمار كرا.
له سۆشیاڵ میدیا به‌شێك له هانده‌ران و شرۆڤه‌كاران داوایان ده‌كرد گۆڵه‌كه بۆ كریستیانۆ هه‌ژمار بكرێت، چونكه تۆپه‌كه به‌ر قژی كه‌وتووه، هه‌ندێكیشیان بۆچوونیان وابوو كریستیانۆ بووه هۆكاری گۆڵه‌كه، چونكه بیركردنه‌وه‌ی گۆڵپارێزی گۆڕی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال به‌ڵگه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆ فیفا ده‌نێرێت و وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ده‌یسله‌مێنن گۆڵه‌كه كریستیانۆ كردوویه‌تی، بۆیه داوا ده‌كه‌ن گۆڵه‌كه بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ژمار بكرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یه‌كه‌مین یاریی مۆندیال به لێدانی پێناڵتی گۆڵێكی بۆ پورتوگال كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌و پێنج مۆندیاله‌ی به‌شداریی تێدا كردووه گه‌یانده 7 گۆڵ، تاكه یاریزانیشه له مێژوودا 193 گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاته‌كه‌ی كردووه.