كچێكی باڵاپۆش له شه‌قامێكی قه‌ته‌ر پیاوێك شه‌رمه‌زار ده‌كات
کچێک له شه‌قامێكی قه‌ته‌ر له كاتی مۆندیالی 2022، به نماییشێك پیاوێک شەرمەزار دەکات، ئێستا هه‌مووان به دوای ناسنامه‌ی ئه‌و كچه‌ن.
پێگه‌ی RTـی رووسیا، ڤیدیۆییه‌كی هی سه‌ر شه‌قامه‌كانی قه‌ته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له گه‌رمه‌ی یارییه‌كانی مۆندیال كچێك و پیاوێك نماییش ده‌كه‌ن، كچه‌كه هه‌مووان سه‌رسام ده‌كات.
سه‌ره‌تا پیاوێك نماییش به تۆپ ده‌كات، دواتر كچه‌كه ده‌ست به نماییش ده‌كات و به ته‌واوه‌تی پیاوه‌كه تووشی شۆك ده‌كات و سه‌رنجی ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی بۆ خۆی راده‌كێشێت و ڤیدیۆییه‌كه‌ش له سۆشیاڵ میدیا ده‌نگی دایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: نه‌مانتوانی ناسنامه‌ی ئه‌و كچه ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام هاوشێوه‌ی یاریزانێكی تۆپی پێ ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌تی له نماییشی (فریستایل) زۆر لێهاتوو بوو.
ئه‌م كچه دوای نماییشه‌كه‌ی ده‌ڵێت: پیاوێك هاته به‌رامبه‌رم و ویستی لێهاتووییه‌كانی خۆیم بۆ ده‌ربخات، بۆیه منیش ویستم لێهاتووییه‌كانی خۆمی پیشان بده‌م.
تقول في هذا المونديال: "
— Screen Mix (@ScreenMix) November 28, 2022
قابلت هذا الرجل اللطيف وأراد أن يُريني مهارته، فـ أرادت أنا أيضاً أن أريه مهاراتي!"
ف خطفت أنظار الجميع!⚽🤩pic.twitter.com/lTD6kipSeB