کەسوکاری قوتابییە كوژراوه‌كه‌ی كه‌ركووك: هەوڵی بەلاڕێدابردنی تاوانەکە دەدرێت
K24 - هەولێر:
كه‌سوكاری ئه‌و قوتابییه كورده‌ی كه‌ركووك كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی دۆزرایه‌وه باس لەوەدەکەن، ئەحمەد چووه‌ته بازاڕ بۆ كڕینی چه‌ند پێداویستییه‌ك و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی كه‌سوكاری قوتابییه كورده‌كه‌ی كه‌ركووك، هەوڵی بەلاڕێدابردنی تاوانەکە دەدرێت، چونكه کەلوپەلی نەشیاویان لە شوێنی تەرمی قوتابییەکە دۆزیوه‌ته‌وه و، راشیانگه‌یاند، دامودەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک کەمتەرخەمن و ژیان لە کەرکووک نەماوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ـی تشرینی دووه‌می 2022، كه‌سوكاری ئه‌حمه‌د ئازاد، ئه‌و قوتابییه كورده‌ی كه‌ركووك كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی دۆزرایه‌وه له‌باره‌ی چۆنییه‌تی كوژرانی كوڕه‌كه‌یان قسه‌یان بۆ كوردستان24 كرد و رایانگه‌یاند، ئه‌حمه‌د كه‌سێكی ئارام، له‌سه‌رخۆ و شه‌رمن بووه، ته‌نانه‌ت شه‌رمی ده‌كرد بێته ناو خه‌ڵكه‌وه، دوێنێ نه‌خۆش بووه و باوكی بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ چووه‌ته نێو بازاڕ بۆ كڕینی چه‌ند پێداویستییه‌ك به‌و پاره‌یه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیداون، به‌ڵام نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
کەسوکارەکەی ئاماژەیان بەوەدا، چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووە و وه‌ڵامی نه‌بووە، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
هەر لەبارەی رووداوەكەوە، عەمید عەدنان محەممەد، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ئازادی بەكوردستان24ی راگەیاند، گەنجەكە ئاسەواری دوو فیشەكی پێوەیە كە لەسەر و سینگی دراوە و بڕێك پارەشی پێ بووە و پارەكەی نەبراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.