سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی لێخۆشبوو‌ن دەردەکات
K24 - هەولێر
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ کارمەندانی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ واژووكرد که ئەرکەکانیان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی جێهێشتووه.
پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی، لە رێکەوتی (27ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوو‌ن بۆ 1659 کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ركرد، كه به‌بێ مۆڵه‌ت و ئاگاداركردنه‌وه یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ئەركی خۆیان جێهێشتووە كه به‌پێی یاسا به هه‌ڵاتوو هه‌ژمارده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم لێبووردنە تایبەتە و تەنها ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌كانیان نه‌بوون و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه، له رۆژی ده‌رچوونی فه‌رمانه‌كه‌وه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جێبه‌جێبكه‌ن،