كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم واده‌ی هه‌رزانكردنی نرخی كارته‌كانی مۆبایل ئاشكراده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم رایده‌گه‌یێنێت، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو نرخی كارته‌كانی كۆمپانیاكه هه‌رزانده‌كرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم:
بۆ سەرجەم بەشداربووە بەڕێزەکانی کۆڕەك تیلیکۆم، ئاگادارتان دەکەینەوە، کە باجی زیادکراوی 20%ی نرخی کارتی پڕکردنەوە رادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و رێنماییەکانی دەستەی راگەیاندن و گەیاندن.
واتا نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نووسراوە، بۆ نموونە کارتی باڵانسی 5,000 بە نرخی 5,000 د.ع دەفرۆشرێت.
سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە رێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین.
ئەم بڕیارە لە 1/12/2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردن.