مه‌زڵووم عه‌بدی: به داخه‌وه‌ین بۆ داخستنی ئۆفیسه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان

K24 - هه‌ولێر:
مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شی میدیایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بڕیاری داخستنی ئۆفیسه‌كانی كوردستان24ـی ده‌ركردووه و ئه‌وان دژی ئه‌و بڕیاره‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 29ـی تشرینی دووه‌می 2022)، مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، له‌باره‌ی راگرتنی په‌خشی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بڕیاری داخستنی ئۆفیسه‌كانی كه‌ناڵه‌كه به‌شی میدیایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان ده‌ریكردووه و ئه‌وان دژی ئه‌و بڕیاره‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئێمە لە دژی خەباتی کوردستان24 نیین، ئەمە بڕیاری بەشی میدیا بوو لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر، ئێمە لەو بڕیارە نیگەرانین و پێمانوایە کارکردنی هەموو کەناڵەکان لە ناوچەکەمان ئەرێنییە.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له رۆژئاوای كوردستان، مه‌زڵووم عه‌بدی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، باسی هیچ مەرجێک نەکراوە بۆ وەستانی یاخود ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە رۆژئاوا، رەنگە گوتەکانی گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەڵە لێکدرابێته‌وه.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توركیا، مه‌زڵووم عه‌بدی گوتی: "گفتوگۆکانی ئێمە لە چوارچێوەی رێکكەوتنی 2019ـیه لەگەڵ تورکیا و هه‌روه‌ها پابەندین بەو تێگەیشتنانە کە لە نێوان رووسیا، تورکیا و ئەمه‌ریکادا هەن".
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وان مۆڵه‌تیان بە کۆنگرەی ئەنەکەسەدا. له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "کێشەی ئەمنی هەبوو ئاسایشی په‌یه‌ده دەیویست ئەوان بپارێزێ، چونكه ئەوان قبوڵیان نەکرد، بۆیە لایەنی ئەمنی ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە گونجاو نەبوو".