ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی بێنزێمای دیاریكردووه
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ینی ئه‌ستێره‌ی ئینگلیزی بۆ هاوینی داهاتوو خستووه‌ته پلانه‌كانی و ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا رایگه‌یاندووه ، ریال مه‌درید له تواناكانی كه‌ریم بێنزێما كه‌وتووه‌ته گومان، له ئێستادا به‌هۆی پێكانه‌وه له مۆندیالی 2022 دابڕاوه و ئه‌م وه‌رزه‌ش ئاستێكی ناجێگیری پێشكه‌ش كردووه، بۆیه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 29 ساڵ بگوازێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به گوێره‌ی پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بایرن میونشن به‌نیازی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی سه‌ره‌ڕمه، به‌وپێیه‌ی سادیۆ مانێ تووشی پێكان بووه و ره‌نگه تا 2 مانگی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریكردن، ئامانجی سه‌ره‌كی یانه باڤارییه‌كه هاری كه‌ینه.
هاری کەین له هاوینی 2013 له یانه‌ی لێسته‌ر سیتی روویكرده تۆتێنهام، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 408 یاریی، 261 گۆڵ و 62 ئاسیستی كردووه، نزیكه له‌وه‌ی ببێتە گۆڵکاری مێژوویی تۆتنهام و یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی مێژووی پریمەرلیگ.