به‌ بریاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرفتی زه‌وییه‌ سندووقییه‌كان چاره‌سه‌ركرا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران و شارەوانییەکانی دەورووبەری هەولێر، داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە زەوییه‌ سندوقییه‌كان كردبوو، ئه‌مڕۆ بە بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ركرا.

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 29ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاووڵاتییانەی كه‌ داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە (زەوییه‌ سندوقییه‌كان) كردبوو، بە بڕیاری مه‌سرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان گرفته‌كه‌ چارەسەركرا.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، سه‌رۆکوه‌زیران رێكارە یاساییەكانی ئه‌م بڕیاره‌ی پەسه‌ندكرد، هاووڵاتییان دەتوانن بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری رێككارەكان، له‌و بڕیاره‌ سوودمەندبن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگه‌ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواچوون و سەرۆكایەتیی دیوان، ئەم پێشنیازەیان خستە بەردەم سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئه‌مڕۆ رەزامەندی له‌سه‌ری نیشاندا.