حه‌یده‌ر لامی: له‌ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌خت له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كاته‌وه دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، حه‌یده‌ر لامی، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شیكرد، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ وڵاتانی دراوسێ كرده‌وه له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی.
لامی روونیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ (29ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ تاران له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆكی ئێران، سێیه‌م سه‌ردانی سوودانی بوو، دوای هه‌ریه‌كه له سه‌ردانه‌كانی بۆ ئوردن و كوه‌یت، ئاشكراشیكرد، دۆسییه‌ی ئه‌منی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بووه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتیشی، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ تاران له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاته له‌پێناو پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كان و جێگیركردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئاڵۆزییه‌كان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
حه‌یده‌ر لامی به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه‌كانی دۆسییه‌ی ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێرانی خسته ئه‌ستۆی كابینه‌كه‌ی كازمی و رایگه‌یاند، پێشتر ئێران چه‌ندین به‌ڵگه‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق خستبووه‌ڕوو سه‌باره‌ت به جموجۆڵه گوماناوییه‌كانی ئه‌و هێزه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه باره‌گاكانیان له هه‌رێمی كوردستانه، له‌ناوخۆی ئێران، به‌ڵام كابینه‌كه‌ی كازمی هیچ رێكارێكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌گرته‌به‌ر و ئه‌مه‌ش بووه پاساوێك بۆئه‌وه‌ی ئێران بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی كابینه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی و عادل عهبدولمههدییش كرد كه ئه‌وانیش نه‌یانتوانی كۆتایی به كێشه ئه‌منییه‌كان بهێنن كه بووه‌ته جێی نیگه‌رانی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران، جه‌ختی له‌سه‌ر سووربوونی كابینه‌كه‌ی سوودانی كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆتایی ئه‌و دۆسییه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، حه‌یده‌ر لامی، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ری عێراقه و هیچی كه‌متر نییه له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه. بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ڵبگرن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پاراستنی سنووره‌كان، حه‌یده‌ر لامی باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و پرسه به‌شێكی گرنگی گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئێرانه و له پێشینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌كه‌ی سوودانی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رۆڵی ئێرانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراق به گرنگه‌وه وه‌سفكرد.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، حه‌یده‌ر لامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه، دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی سوودانی هاته‌كایه‌وه، هه‌روه‌ها گوتی، چه‌ند ئالنگارییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا هه‌یه كه پێویسته چاره‌سه‌ربكرێن و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئالنگارییانه پێویستی به ده‌ربڕینی نیازپاكی هه‌یه، دواتریش هه‌نگاو به هه‌نگاو چاره‌سه‌ری دۆسییه ههڵپهسێدراوهكانی نێوان هه‌ردوولا بكرێت، له‌وانه‌ش مادده‌ی 140 و دۆخی شنگال.
حه‌یده‌ر لامی، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانییه گوتی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له‌نزیكه‌وه دانیشتووم و ئه‌و پیاوێكی سیاسی زۆر گه‌وره‌یه و بیركردنه‌وه‌كانی گرنگن و سوودمان لێوه‌رگرتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق.