ئێران نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به وزه له بەغدا ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
وەزارەتی نەوتی ئێران نووسینگەیەکی فەرمی خۆی لە عێراق دەکاتەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نیازیان وایه نووسینگه‌ی دیكه له پارێزگا نه‌وتییه‌كان و هه‌رێمی كوردستانیش و به‌سره‌ش بكەنەوە.
عه‌باس به‌هه‌شتی، نێرده‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی هاریكاری هه‌ردوو وڵات له‌بواری وزه‌دا، یه‌كه‌مین نووسینگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران له عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
سەبارەت بە ئامانجی دامەزراندنی ئەم نووسینگەیە، به‌هه‌شتی ئەوەی خستەڕوو، ئامانج لەم نووسینگەیە باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكارییە له بواری وزه و نه‌وت و ئه‌و پرۆژانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن به نه‌وت و گازی هاوبه‌ش.
به‌هه‌شتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نووسینگەکە لە بەغدا دەکرێتەوە و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نیازیان وایه نووسینگه‌ی دیكه له پارێزگا نه‌وتییه‌كان و هه‌رێمی كوردستانیش و به‌سره‌ش بكاته‌وه.