کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە کاتی جیاجیادا لە هەرێمی کوردستان بارن دەبارێت و لە هەندێک کاتدا هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخایی بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتی جیا جیادا، هەندێک کات بارانبارین زیاتر دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبێت، لە سەنتەری پارێزگاکان لە ئێوارەدا بارانی زیاتر دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقە، لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر دەبارێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی زوودا، لەگەڵ دروستبوونی تەم لە ناوچە شاخاوییەکان.