ئەمپێری کارەبای ماڵان کەمدەکرێتەوە

وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا
وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا

K24 – هەولێر

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری کارەبا بڕی ئەمپێری کارەبای ماڵان کەمدەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا هاتووە: "بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا لە وەرزی زستان، وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا بڕی ئەمپێری کارەبای ماڵان لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەم بکرێتەوە".

بەگوتەی بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا، لە رێگەی پێوەری زیرەک تاڕادەیەک توانیویانە کارەبا لە هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکەن.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کارەبا تا مانگی ئەیلوولی 2022، نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون.