عه‌للاوی داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و پارته‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌للاوی رایده‌گه‌یێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بدرێت پێویسته گۆڕانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پارته سیاسییه‌كاندا بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌گه‌ڵ ئه‌لینا رۆمانوسیكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پرسه‌كانی تایبه‌ت به دۆخی عێراق و ناوچه‌كه، ئاسایش و سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منیان تاوتوێكردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌دیداره‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و له‌و میانه‌دا عه‌للاوی رایگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت، پێویسته پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پارته سیاسییه‌كان دووباره هه‌موواربكرێنه‌وه.