هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هەردوو لیژنەی باڵای "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ"ـی لە شاری بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی چەند دۆسییەک کرد بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی ئەم قۆناغە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی هاوبەش لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی كابینه‌كه‌ی سوودانی کە لایەنە سیاسەکانی پێکهێنەری حکومەتی نوێ لەسەری رێكکەوتن و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەندکراوە.
هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەی نێوان لیژنه‌ی باڵای هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، پرسی بودجە، نەوت، چاودێری دارایی و دەروازە سنوورییەکان وەک تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه، کۆبوونەوەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی دۆسیە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی فیدراڵی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری هاوبه‌ش بۆ پێداچوونه‌وه به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداو له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا تاووتوێی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كراوه، له‌وانه یاسای نه‌وت و غاز، بودجه و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانی كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكرا.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری كرده‌وه بۆ زیاتر گفتوگۆكردن و گه‌یشتنه رێككه‌وتنی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆبوونه‌وه‌كان له‌رۆژانی داهاتووشدا به‌رده‌وامده‌بن.
لیژنه‌ی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چوار رۆژە لە بەغدایە و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی فیدراڵی ئەنجامداوە.
لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وەزیرانی پلاندانان، سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، پێکدێت.
لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی فیدراڵیش له هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی پلاندانان، نه‌وت، دارایی، سه‌رۆكانی دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی خاڵه گومرگییه‌كان، راوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ پێكدێن.